به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرنامەی ڤاکسیناسیۆنی خەڵکی ئێران لە دژی نەخۆشێنی کۆڕۆنا بە هاتنی یەکەم وەجبەی ڤاکسێنی ڕووسی لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 21ی ڕێبەندانەوە لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئانلاینی سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد.
بەو شێوە کە عەلڕەزا ڕەئیسی ، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت: تا کۆتایی ئمساڵ، گرووپە مەترسیدارەکان کە نزیکەی یەک میلیۆن و 300 هەزار کەسن، واکسێنی کۆڕۆانیان بۆ دەکوترێت.
یەکەم گرووپ کە ڤاکسێنە دەکرێن، ئەوانەن کە لە بەشی کۆڕۆنایی و لە بەشی ICU دا کار دەکەن و راستەوخۆ چارەسەری نەخۆشەکانی کۆڕۆنا دەکەن. دواتر پیر و پەککەوتە و کەم ئەندامان.
وتیشی: تا ئێستا20 هەزار دۆز ڤاکسێنی کۆڕۆنا هاتووەتە ناو ئێران و حەوتەی داهاتووش 100 هەزار دۆزی دیکە دێتە ناو وڵات.
لای خۆیشەوە وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند کە هەر ئەمڕۆ لە 635 نەخۆشخانەی وڵات کوتانی ڤاکسێنی ڕووسی کۆڕۆنا دەستپێدەکەن.
دوکتۆر نەمەکی ڕاشیگەیاند: کە ڤاکسێنی بەرهەمی ناوخۆی ئێرانیش بەهاری ساڵی داهاتوو دەگاتە قۆناغی بەرهەمهێنان.
یەکەم دۆزی واکسێنی ڕووسی لە پارسا نەمەکی کوڕی وەزیری تەندروستی درا.
342/